لە پەرلەمانی عێراق شەڕ دروستبوو

 لە پەرلەمانی عێراق شەڕ دروستبوو
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دەنگدان بە وەزیرە تازەکانی رەوتی سەدر، شەڕ لەنێوان ئەندامانی کوتلەی سەدر و دەوڵەتی یاسا دروستبوو.

كاوە محەممەد پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی گرژییەكەوە رایگەیاند، كازم سەیادی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا پێشنیازی كردووە دەنگدان بە محەممەد دەراجی کاندید بۆ وەزیری پیشەسازی، كە سەر بە رەوتی سەدرە، بەشێوازی ئەلیكترۆنی بێت، بەڵام لەسەر ئەوە كوتلەی سەدر تووڕە بوون. ئەو گوتی "پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەمێكە لە كازم سەیادی پڕن، لەسەر ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆشی زۆر زیاتر توڕە بوون، بۆیە پەلاماریاندا‌و چەند بۆكسێكیشیان لێدا".

كاوە محەممەد رایگەیاند، کە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەناچاریی دانیشتنەكەی بۆ کاژێر 1 دواخستووە.







رووداو
Top