یونیسێف: له سه‌دا 20ی منداڵانی عێراق له خوێندن دابڕاون
له‌و راپۆرته كه یونیسێف به هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماده‌یی كردووه ، روونكراوه‌ته‌وه كه رێژه‌ی دابڕانی قوتابیانى منداڵان له قوتابخانه‌كانى عێراق زیاتر بیست له‌سه‌دی تێپه‌ڕندووه كه ئه‌و رێژه‌یه ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 185 هه‌زارو 33.
هاوكات به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌ی یونیسێف له عێراق ئایكهم جاجنا له‌میانی خستنه‌ڕووی راپۆرته‌كه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌نجامی ئه‌و راپۆرته، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئایندهی بواری زانست له عێراق.
جاجنا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، زیاتر له 20 له‌سه‌دا له هاووڵاتیانی عێراق له 10 ساڵه‌ی داهاتوو نه‌زان و دواكه‌وتوو ده‌بن ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناچار ده‌كات، هه‌وڵه‌كانی به‌جدی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و قه‌یرانه بخاته‌گه‌ڕ و زیاتر ناوه‌نده‌كانی قوتابخانه‌كان له سه‌رتاپای وڵات كاراتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆنترۆڵی دیارده‌ی نه‌هێشتنی خوێندن بكات.
