گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق: سەرۆك كۆمار كۆمەڵێك دەسەڵاتی هەیە بۆپاراستنی بەرژەوەندیەكانی عێراق و گەلی كوردستان بەكاری دەهێنێت
گوتە بێژی سەرۆکایەتی کۆماری سەبارەت بە جیاوازی عێراق لە نێوان ئەو كاتەی كە مام جەلال سەرۆك كۆمار بوو لەگەڵ ئێستا كە فواد مەعسوم سەرۆک کۆمارە بە باس دەڵێت: بارودۆخی عێراق لەسەر دەمی مام جەلال لە گەڵ ئێسا جیاوازی هەیە و ناتوانین بەراوردی بكەین، چونكە ئێستا چەندین پارێزگای عێراق لە ژێر دەستی داعش دایە و داگیر كراوە، ملمڵانێی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق ئێستا كەمترە، شێوەیەك لە تێكگەیشتن و نزیك بوونەوە هەیە، تەنانەت نزیك بوونەوە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ئیتیحادی هەیە چەندین رێككەوتن هەیە، راستە هەڵچوون و داچوونیش هەیە، بەڵام بە گشتی ئاراستەكە بەو شێوەیە كێشەكان بە لێك تێگەیشتن چارەسەر بكرێت.
خالید شوانی سەبارەت بە روانگەی سەرۆك كۆمار لەسەر كێشەکانی لە نێوان هەولێر و بەغدا بە باسی گووت: سەرۆك كۆمار پێیوایە دەبێت كێشەكانی هەولێر وبەغدا چارەسەر بكرێن و پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان و گەڕانەوەی متمانە لە نێوان پێكهاتەكان باشترین رێگە چارەیە ئارامی بگەرێتەوە بۆ عێراق بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق سەركەوتوو بێت، هەرپابەند نەبوون بە دەستوور و جێبەجێ نەكردنی رێككەوتنەكان وای كردووە بارودۆخی عێراق ئاڵۆزتربێت.
گوتە بێژی سەرۆکایەتی کۆمار لە وەڵامی پرسیارێک کە فوداد مەعسوم چەندە توانای هەیە كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات، دەڵێت: ئەوەی لە توانای هەبێت بەپێی دەسەڵاتەكانی و پۆستەكەی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی هەرێم و نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت دۆسیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بكات. چونكە لە نێو سەرۆكایەتی كۆمار كورد پێگەیەكی زۆر بەهێزی هەیە.
خالید شوانی لە سەر لێپرسینەوە لە سەرۆک کۆمار لە لایەن ئەندام پەرلەمانەکانەوە دەڵێت: بەپێی دەستوور پەرلەمانتار دەسەڵاتی ئاراستەكردنی پرسیارو لێپێچینەوەی لەسەرۆك كۆمار نییە، تەنها بەو ڕێگایانەدا نەبێت كە دەستور دیاری كردووە، دوای ئەوەی لەدادگای فیدراڵی لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت .
وتە بێژی سەرۆکایەتی کۆمار سەبارەت بە سەردانەكانی سەرۆك كۆمار بۆ ووڵاتانی ناوچەكە و بە تایبەت ئێران گووتی: سەردانی سەرۆك كۆمار بۆ ووڵاتانی دەورووبەر مەبەست لێی ئاسایی كردنەوەی پێوەندیەكانە بەو شێوەیە بێت لە بەرژەوەندی عێراق و هەرێمی كوردستان تەواو بێت. یەكجار چۆتە ئێران ئەویش سەردانێكی فەرمی بوو سەردانەكەش سەركەوتوو بوو، وەهەر ئەو جارەش سەردانی ئێرانی كردووە.
