130 زریپۆشی روسی گه‌یشتنه به‌غدا
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ، دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌فته‌ی رابردوودا گرێبه‌ستێكی له گه‌ڵ روسیا مۆركرد هێزه‌كانی عێراقی له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك چه‌كی روسی نوێ ده‌گاته ده‌ستیان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری 42 مووشه‌كی دژه فرێنی لێزه‌ری و چه‌ندین مووشه‌ك و بۆمب ده‌گاته ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق .
ئه‌م چه‌كانه بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن عێراقه‌وه وه‌رده‌گیرێت ، پێش ماوه‌یه‌كیش 130 زریپۆشی روسی گه‌یشته عێراق .
هیشام هاشمی لێكۆڵه‌ری ئه‌منی عێراقی له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی روسیای راگه‌یاند كه روسیا به‌ڵینی به عه‌بادی داوه كه پشتگیری هێزه‌كانی عێراق بكات و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا چه‌ك ره‌وانه‌ی عێراق بكات .
