حه‌یده‌ر عه‌بادی: له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا رومادی ئازاد ده‌كه‌ینه‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رسورمانی خۆی به‌رامبه‌ر به لێدوانی ئاش كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ربری به‌وه‌ی سوپای عێراق ئیراده‌ی شهركردنی له ده‌ستداوه دژ به چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش .
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو كه هه‌ر چه‌ند ژماره‌ی سوپای عێراق زۆر زیاتر بوو له ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش به‌ڵام له كاتی هێرش كردنی داعش زۆر به ئاسانی كشانه‌وه . له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌مید سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژ له سوپای عێراق رایگه‌یاند كه جه‌نگ و بارودۆخ زۆر جار كشانه‌وه‌ی ته‌كتیكی ده‌سه‌پێنن و روونیشیكرده‌وه كه سوپای عێراقی ئیراده‌ی شهركردنی هه‌یه دژ به تیرۆریستانی داعش .
عه‌بادی له دریژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه كارته‌ر پشتگیری ته‌واوی عێراق ده‌كات و بڕواشی وایه ئه‌و زانیاریانه به هه‌ڵه گه‌یشتونه‌ته كارته‌ر، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا رومادی ئازاد ده‌كرێت .
