به‌هۆی 4 ته‌قینه‌وه‌ له‌ دیاله‌ 16 كه‌س بوونه‌ قوربانی

به‌هۆی 4 ته‌قینه‌وه‌ له‌ دیاله‌ 16 كه‌س بوونه‌ قوربانی
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری باقووبه‌ ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ روویاندا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سێ‌ كه‌س كوژران و 13ی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ ناوچه‌ی خه‌رنابات باكووری شاری باقووبه‌ ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ ته‌قییه‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رایی، سێ‌ كه‌س كوژراون و هه‌شتی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ی نه‌هر شێخ له‌ باكووری باقووبه‌ سێ‌ بۆمبی چێنراو یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س برینداربوون.
Top