سیستانى داواى گۆڕینى ستراتیژیه‌تى شه‌ڕ دژ به‌ داعش ده‌كات

سیستانى داواى گۆڕینى ستراتیژیه‌تى شه‌ڕ دژ به‌ داعش ده‌كات
گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌كانی‌ عێراق عه‌لى سیستانى داوا له‌حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات، ستراتیژیه‌تی‌ شه‌ڕ له‌دژی‌ ‌ تیرۆرستانی‌ داعش، له‌ ستراتیژیه‌تى به‌رگریه‌وه‌ بۆ هێرشكردن بگۆڕێت. له‌و باره‌وه‌ ئه‌حمه‌د سافی‌ نوێنه‌ری‌ عه‌لی‌ سیستانی‌ گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌كانی‌ عێراق له‌ میانى پێشكه‌شكردنى گووتارى نوێژى هه‌ینى له‌ شارى كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ به‌غدا ستراتیژیه‌تی‌

شه‌ڕی‌ دژی‌ ‌ تیرۆرستانی‌ داعش له‌به‌رگریه‌وه‌، بۆ هێرشكردن بگۆڕێت ‌و سه‌ركرده‌ ئه‌منیه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كانیش دووربخاته‌وه‌. هاوكات نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ شه‌ڕى ده‌روونی‌ یه‌كێكه‌ له‌چه‌كه‌ به‌هێزه‌كانى گروپی‌ تیرۆرستی‌ داعش‌و هۆكاری‌ كه‌وتنی‌ شاری‌ ڕومادیش، جه‌نگی‌ ده‌روونی‌ ئه‌و تیرۆریستانه‌یه‌.
Top