بەرپرسێكی ئەمەریكی: ئێران تۆپخانە و سەربازی رەوانەی بێجی كردووە
دوو بەرپرسی باڵای سوپای ئەمەریكا؛ بە ئاژانسی “ئەسۆشێتد پرێس”یان راگەیاند: هێزەكانی سەربازیی ئێران لە هەفتەی رابڕدوو بە چەكی قورسەوە هاتوونەتە شارۆچكەی بێجی و لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شعبی رووبەڕووی چەكدارانی داعش بوونەتەوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییانەی ئەمەریكا نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت، ئاماژەیان بەوەش داوە كە هێزە سەربازییەكەی سوپای پاسدارانی ئێران جۆرەها چەكی قورسیان پێ یە، لەسەر داوای حەشدی شعبی هاتوونەتە ناوچەكە.
باسنيوز
