مشعان جبوری نهێنییه‌كی مه‌ترسیدار ئاشكرا ده‌كات
جبوری له میانی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وتی: "ئه‌حمه‌د جبوری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان، له‌كاتی په‌لكێشكردنی قوربانیانی تاوانه‌كه‌ی سپایكه‌ر بۆ ناوچه‌ی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، له نوسینگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه فه‌زاییه بووه كه ئه‌و خاوه‌نداریی ده‌كات، ئه‌حمه‌د كریم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و عه‌بد زیاب عجێلی وه‌زیری پێشوو له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ئاماده‌بوون، چونكه هه‌موویان ماڵ و خانوویان له‌و شوێنه‌دا هه‌یه".
وتیشی: "له‌كاتی روودانی تاوانه‌كه من له دیمه‌شق بووم و له عیراق نه‌بووم، ئه‌و ڤیدیۆییه‌ش كه گیراوه به‌شێكی له‌لایه‌ن هۆزه‌كان و به‌شێكی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لاوه‌وه بوو كه خۆم ده‌یانناسم".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی هێزه عیرا قییهكان، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، رێكخراوی تیرۆریستی داعش تاوانه‌كه‌ی سپایكه‌ری ئه‌نجامدابێت و وتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامدا، خزمه‌كانی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی پێشوو و خزمه‌كانی عه‌بد حمودی سكرتێری بوون".
به وته‌ی مشعان جبوری، له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا، رێكخراوی تیرۆریستی داعش نه‌گه‌یشتبووه تكریت، روونیشیكرده‌وه، كه سهدامییهكان و كوڕه‌كانی سه‌بعاوی و 27 كه‌س له هۆزی بوناسر ده‌ستییان له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه.
جبوری تۆمه‌تباركردنی داعشی له‌و كوشتارگهیهدا به هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی راسته‌قینه‌ی تاوانه‌كه وه‌سفكرد و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێستاشی له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌وه به كاره‌سات له‌قه‌ڵه‌مدا.
له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، رێكخراوی تیرۆریستی داعش، 1700 راهێنه‌ر و خوێندكاری سه‌ربازی له بنكه‌ی سپایكه‌ری باكووری شاری تكریت قه‌تڵوعام كرد، به وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش بێت، هۆكاری كوشتنی ئه‌و لاوانه، تایه‌فه‌گه‌ریی بووه.
خەندان
