سوپاى عێراق: له‌ چه‌ند رۆژى كه‌مى داهاتوودا رومادى رزگار ده‌كه‌ین

سوپاى عێراق: له‌ چه‌ند رۆژى كه‌مى داهاتوودا رومادى رزگار ده‌كه‌ین
عه‌مید سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یه‌كانى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى هاوبه‌ش له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژى كه‌مى داهاتوودا شارى رومادى ناوه‌ندى پارێزگارى ئه‌نبار له‌ ژێر ده‌ستى تیرۆرستانى داعش رزگار ده‌گرێته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، چه‌ند هۆكاریه‌كى گاریگه‌رى باش هه‌ن كه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنى شارى رومادى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هێزه‌كانى عێراقدان و ئه‌وانه‌ش به‌شداریكردن و یارمه‌تی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیه‌ له‌ رێگه‌ى ئاسمانیه‌وه‌ تیرۆرستانى داعش له‌ شارى رومادى بۆردومان ده‌كه‌ن.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندووه‌، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان چوارده‌ هێرشى دیكه‌ى ئاسمانیان له‌ شارى رومادى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى عێراق كردووه‌ته‌ تیرۆرستانى داعش و به‌ چڕى بۆردومانیان كردوون، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیانى گیان و مادیان پێگه‌یشتووه‌. هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، كه‌ هێزێكى هاوبه‌ش له‌ سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین له‌ پڕۆسه‌یه‌كدا كه‌ له‌ سنوورى قه‌زاى بێجى ئه‌نجامدراوه‌ نزیكه‌ى حه‌فتاو نۆ تیرۆرستى داعشیان كوشتووه‌ و دووسه‌د بۆمبى چێنراوشیان پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌.
Top