جبووری له پۆسته‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه
(به‌ختیار شاوێس) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا به ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتیى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه ڵبژاردنەكانى عێراق بۆى ده‌ركه‌وت بڕوانامه‌كه‌ى (مه‌شعان جبوورى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ساختەیە، داوا له په رلەمان ده‌كات ڕێكارى یاسایى به‌رامبه‌رى بگرێته به‌ر به‌مه‌ش له ئهندامەتیى په‌رله‌مان نامێنێت.
گوتىشی: "ناوبراو یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى كه زۆرترین لێدوان و دژایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، جگه له‌مه‌ش ئه‌م وانه‌یه ده‌بێته پەندێک بۆ دڵڕه‌شه‌كان".
مه‌شعان جبورى خاوه‌نى كه‌ناڵى "زه‌ورا" و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق كه به‌هۆى كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى ئه‌منى و سیاسییه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت له عێراقدا و له ماوه‌ى ڕابردوو لێدوانى زۆرى له دژى هه‌رێمى كوردستان داوه.
