له چوارچێوه‌ی جه‌نگی دژ به چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی پڕچه‌ككردن كه به‌هاكه‌ی سێ ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و روسیا به‌ڕێكه‌وت. ئه‌و سه‌ردانه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی فلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیایه كه له مانگی رابردوودا ره‌وانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراقی، كردبوو. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، وابڕیاره عه‌بادی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ، وه‌به‌رهێنانی روسیا له عیراق و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ماهه‌نگی له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی روسیادا تاوتوێ بكات