دوای هێرشه‌كه‌ی داعش 25 هه‌زار هاوولاتی له‌ شاری رومادی ئاواره‌بوون

دوای هێرشه‌كه‌ی داعش 25 هه‌زار هاوولاتی له‌ شاری رومادی ئاواره‌بوون
دوای هێرشی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر شاری رومادی ، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان مه‌زه‌نده‌ی كرد كه‌ ژماره‌ی ئه‌وهاوڵاتیانه‌ى كه‌ شاره‌یان جێهێشتووه‌و ئاواره‌ بوون گه‌یشتۆته‌ بیست و پێنج هه‌زار كه‌س . زۆربه‌ی ئه‌م ئاوارانه‌ش روویان له‌ شاری به‌غدا كردووه‌ .

نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ خه‌رجی پێویست بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌م ئاوارانه‌ خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێت و یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانیش له‌ پێداویستیه‌كان كۆتایی پێهاتووه‌ .

لێز گراندی ریكخه‌ری كاروباری مرۆیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه‌ هیچ شتێك له‌وه‌ گرنگتر نییه‌ كه‌ ئاواره‌كانی شاری رومادی یارمه‌تی بدرێن چونكه‌ له‌ بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدان و ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر به‌ڵام خه‌ریكه‌ هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان نه‌مێنێت به‌مه‌ش په‌نجاو شه‌ش به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ناچار ده‌بن له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو دابخرێن .
Top