عه‌بادی بۆ وه‌زیرى به‌رگرى ئێران: تیرۆرستانى داعش بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیین
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، عه‌بادی جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاریكردنی عێراق له لایه‌ن سه‌رجه‌م وڵاتان كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و هاوكاریانه كه وڵاتانی دراوسێ له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانى داعش پێشكه‌ش به عێراقیان كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه، تیرۆرستانى داعشی بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ن، هه‌روه‌ها ستایشی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانیشی له‌و شه‌ڕه كردووه.
دوێنێ حوسێن ده‌هقان، وه‌زیری به‌رگریی ئێران به سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى باڵاى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى به سه‌ردانێكی سێ رۆژه گه‌یشته به‌غدا كه ئه‌م سه‌ردانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێستا، شارى رومادى و ناوچه‌كانى ده‌ورووبه‌رى له پارێزگاى ئه‌نبار به ته‌واوه‌تى له ژێر كۆنترۆڵى تیرۆرستانى داعشه.
