وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكا: به‌شدارى حه‌شدى شه‌عبى له گرتنه‌وه‌ى شارى رومادى هه‌نگاوێكى گرنگه
لاى خۆشیه‌وه جیف راسكى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، داواكاریه‌كى حكوومه‌تى ناوخۆى ئه‌نبار و سه‌رۆك هۆزه‌كانى سوننه بۆ به‌شدارى حه‌شدى شه‌عبى له شه‌ڕى گرتنه‌وه‌ى شارى رومادى له ژێر ده‌ستى تیرۆرستانى داعش هه‌نگاوێكى گرنگه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راسكى گوتى: له زووه ئێمه گوتوومانه، شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش، شه‌ڕێكى درێژ خایه‌نه و واشنتۆنیش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ما په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى ئه‌و وڵاته پێكه‌وه بۆ له‌ناوبردن و لاوازبوونى رێكخراوى تیرۆرستى داعش له عێراق كار ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، بڕیارى فه‌رمانده‌یى ئه‌نبار و پشتیوانى سه‌رۆك هۆزه‌كان بۆ به‌شدارى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى شیعه له گرتنه‌وه‌ى شارى رومادى، هه‌نگاوێكى گرنگ واشنتۆنیش واى ده‌بینێت، كه ئه‌وه به‌شێكه له‌و هه‌وڵانه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ گرتنه‌وه‌ى شاره‌كه خستوویه‌تێ كه‌ر.
