له ئاكامى 118 هێرشى ئاسمانى فڕۆكه‌كانى عێراق و هاوپه‌یمانان 71 تیرۆرستى داعش كوژراون
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ى رۆژى رابردوو، فڕۆكه‌كانى هێزه‌كانى ئاسمانى سوپاى عێراق، 25 هێرشى ئاسمانیان دژى تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌كانى عێراق ئه‌نجامداون و كه له‌و هێرشانه، پردى جبه و پردى جبه‌ى دوو له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى رومادى بۆ راگرتنى پێشڕه‌ویه‌كانى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى داعش بۆردومان بكه‌ن و تێكیان بشكێنن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له‌و هێرشانه‌ى فڕۆكه‌كانى سوپاى عێراق، چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش له ناو كارگه‌ى دروستكردنى بۆمب له نزیك فه‌لوجه بۆردومانكران و كه به هۆیه سێ سه‌ركرده‌ى رێكخراوه تیرۆرستیه‌كه و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆرستى دیكه كوژران.
لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێى زانیاریه‌كان، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، له سێزده هێرشى ئاسمانی‌دا، تیرۆرستانى داعشیان له ناوچه‌كانى ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه و بێجى و رومادى و موسڵ و فه‌لوجه بۆردومانكردوون و له ئاكامدا، 68 له‌و تیرۆرستانه كوژران و 23 شوێن ئه‌و تیرۆرستانه له‌ناو براون و هه‌شت موڵكه‌ى خۆ حه‌شاردانى تیرۆرسته‌كانی داعش وێرانكراون.
