مانگی ته‌مووز فڕۆكه‌ی F16ی ئه‌مه‌ریكی ده‌گاته عێراق
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، مانگی ته‌مووزی داهاتوو، فڕۆكه‌ی F16 ده‌گاته عێراق و روونیشی ده‌كاته‌وه، عێراق ده‌توانێت چه‌ك له رووسیا و ئێران بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعشی پێ له ناو ببات.
جۆنز راشیگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتیوانی له هێرشه پێچه‌وانه‌كان ده‌كه‌م كه هێزه‌كانی عێراق دژی چه‌كدارانی داعش له ئه‌نبار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكا خستیه‌ڕوو، له هاوینی رابردوو وڵاته‌كه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی راده‌ستی عێراق كردووه و به ده‌یان چه‌كداریشی مه‌شق و راهێنانی پێكردوون كه ئێستا له شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕ ده‌ه‌كه‌ن و سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، 250 زرێپۆشی گولله نه‌بڕی داوه‌ته عێراق. به‌پێی گوته‌ی جۆنز، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ته‌مووزی داهاتوو، فڕۆكه‌ی جۆری F16 راده‌ستی عێراقی ده‌كات و له ئێستاشدا، فڕۆكه‌وانه‌كانی عێراق مه‌شق و راهێنان له سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌كه‌ن.
باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مریكاش ده‌شڵێت، عێراق ده‌توانێت بۆ دابینكردنی هه‌ندێ پێداویستی و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی، چه‌ك له رووسیا و ئێران بكڕێت، چونكه ئامانجی هه‌مووان شكستهێنانی رێكخراوی داعشه.
له كۆتاییدا جۆنز باسی له‌وه كرد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌لیم جبووری سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و له‌وێ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كات.
