سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی ئەرشەد سالحی لە بارەی پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای گەیاندنی هاوكاری چەك بۆ كورد و سوننە لە عێراق لە لایەن كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی كۆنگرێسی ئەمریكاوە گوتی: "ئێمە وەكو توركمانەكان پێش لە هەر كەسێك داوای چەك دەكەین و بۆ ئێمە سەرچاوەی چەك گرنگ نییە تاكە داواكاری ئێمە ئەوەیە كە بتوانین شەڕی تیرۆریستانی داعش بكەین".
ئەرشەد سالحی گوتی: "ئێمە وەكو بەرەی توركمانی عێراق لە دژی ئەو پڕۆژە یاسایەدا نین كە داوای گەیاندنی هاوكاری چەك و تەقەمەنی راستەوخۆ بۆ كورد و سوننە دەكات، نیگەرانی ئێمە لەو پڕۆژە یاسایە ئەوەیە كە لە نێو پڕۆژەكەدا پشكی توركمانەكان دەستنیشان نەكراوە".
AA