مانگی رابڕدوو 2538 كه‌س له عێراق كوژران و برینداربوون
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئامارێكى له‌باره‌ى قوربانیانى كار‌و توندوتیژییه‌كان له مانگى نیسانى پێشوو له عێراق بڵاوكرده‌وه و به‌پێى ئاماره‌كه، له‌و مانگه‌دا به هۆى كار‌و توندوتیژ و شه‌ڕه‌كانى چه‌كدارانى داعش، نۆسه‌دو نه‌وه‌د و حه‌وت كه‌س كوژراون و دوو هه‌زار و سه‌دو حه‌فتاو دووى دیكه‌ش برینداربوونه.
له‌و ئاماره‌دا هاتووه، له كۆى نۆسه‌دو نه‌وه‌د و حه‌وت كوژراوه‌كه، پێنجسه‌د و سى و پێنجیان هاووڵاتى مه‌ده‌نیین و كه ته‌نها سییان له‌و كوژراوانه له پارێزگاى ئه‌نباره و له كۆى ژماره‌ى برینداربووه‌كان كه دوو هه‌زار و سه‌دو حه‌فتاو دوو كه‌سه، هه‌زارو چوارسه‌دو په‌نجاو چواریان هاووڵاتى مه‌ده‌نیین و په‌نجاو هه‌شتى دیكه‌ش به هه‌مان شێوه له پارێزگاى ئه‌نبارن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاماره‌كه‌دا ژماره‌ى برینداربووانى هێزه‌كانى ئه‌منى و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى خستووه‌ته روو، له ژماره‌ى برینداربووه‌كان، دووسه‌دو حه‌فتاو حه‌وتیان له هێزه‌كانى ئه‌منى و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیین.
هه‌ر له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، شارى به‌غدا له‌سه‌رووى سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه هاتووه له‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ى كوژراو برینداربوونى له ناو مانگى نیسان تێدا تۆمار كراوه، له‌و مانگه‌دا له شارى به‌غدا هه‌زارو سه‌دو شێست و پێنج كه‌س كوژراون، كه سێسه‌دو نۆزدیان هاووڵاـى سڤیلن و ژماره‌ى برینداربووهكانیش هه‌شتسه‌دو چل و شه‌ش كه‌سه.
دواى شارى به‌غدا كه زۆرترین كوژراو و برینداربوونى تێدا تۆمار كرابێت ناوی پارێزگاى دیاله له ئاماره‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، كه له مانگى نیسان بیست و شه‌ش مه‌ده‌نى له‌و پارێزگاى كوژراون و په‌نجاو پێنجى دیكه‌ش برینداربوونه و دواى دیاله‌ش پارێزگاى كه‌ركووك دێت كه هه‌ر له‌و مانگه سى كه‌س له‌و پارێزگایه كوژران و له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین كه دواى كه‌ركووك دێت، ژماره‌ى كوژراوه‌كان له مانگى نیسان سى و چوار كه‌سه و سێزده‌ى دیكه‌ش برینداربوون و له نه‌ینه‌واش سى و سێ كه‌س كوژراون و سێى دیكه‌ش برینداربوونه.
