داعش والیی موسڵ دەگۆڕێت
سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی چەند کێشەیەکی نێوخۆیی لەنێو رێکخراوی داعش درووستبووە لە شاری موسڵ و چەند کەتیبەیەکی نەناسراویش جارجار کەسایەتییە دیارەکانی ئەو رێکخراوە دەکەنە ئامانج، رێکخراوی داعش بڕیاریدا والی شاری موسڵ بگۆڕێت.
مەموزینی گوتی، ئەمڕۆ شەممە 2/5/2015 رێکخراوی داعش بە فەرمی (ئەبو عەلی خاتون)ی، لە پۆستی والی موسڵ لاداوە و (ئەبو عەلا ئەلعەفەری)، خستووەتە شوێنەکەی.
بەگوتەی مەموزینی، ئەلعەفەوی لە نەتەوەی تورکمانە و خەڵکی شارۆچکەی تەلەعفەرە و بە یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی ئەبوبەکر بەغداد، "خەلیفە"ی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی هەژمار دەکرێت.
رێکخراوی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو تەواوی موسڵی داگیرکردو دوای ماوەیەک خەلافەتەکەی راگەیاند. لەو کاتەشەوە تاوەکو ئێستا چەند والییەک گۆڕدراون.
(رهزوان ئهلحهمدانى) ، (شاکر ئەلحەمدانی) ، (ئهبو عوبهیده تونسی) ، حەسەن سعوود خەلیل (ناسراو بە ئەبو تالووت) ، (محەممەد حەسەن شەممەری) ئەوانە هەریەکەیان بۆماوەیەک والیی موسڵ بوون و هەندێکیان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و هەندێکیشیان لەلایەن کەتیبەکانی موسڵەوە کوژراون.
رووداو
