ميسال ئالۆسی: بالیۆزی ئه‌مریكا كه‌سێكی بێ ڕه‌وشته وهه‌وڵده‌دات عیراق وێران بكات
میسال ئالوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاندووه، بالیۆزی ئه‌مریكا كه‌سێكی بێ ڕه‌وشته، چونكه به‌هه‌مان شێوه‌ی (پۆل بریمه‌ر) حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له عیراق مامه‌ڵه ده‌كات ، ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عیراقدا وه‌رده‌دات و مانه‌وه‌ی (ستیفان جۆنز) له عیراقدا به مه‌ترسی وه‌سفده‌كات.
باسله‌وه‌شده‌كات، له ڕێگه‌ی دروستكردنی فشاره‌وه بۆ سه‌ر ساسییه‌كان وڵات، باڵیۆزی ئه‌مریكا پیلانی دابه‌شكردنی عیراق جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه باڵیۆزی ئه‌مریكا رێگره له به‌شداریكردنی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پرۆسه‌ی رزگاركردنی پارێزگای ئه‌نباردا.
خەندان
