پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له نزیك بێجی كۆنترۆڵكرايه‌وه
سه‌یف خالیدی ئه‌فسه‌ر سوپای عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند : هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق به پشتیوانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و ناوچه‌ی سینییه كه به پێنج كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری بێجی پێشڕه‌وییان كرد و توانییان پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتی بچووك له‌و ناوچه‌ییه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، كه پێشتر چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
خالیدی گوتیشی: به هۆی بۆمبرێژكردنی رێگه‌وبانه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌منی زۆر به خاوی پێشڕه‌وییان كرد له‌كۆتاییدا توانرا ته‌واوی پاڵاوگه‌كه كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له‌ناوچه‌ی مالیحه ی باشووری رۆژهه‌ڵاـی شاری بێجی شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هێزه‌كانی سوپا و چه‌كدارانی داعش روویدا و تا ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه‌ش شه‌ڕه‌كه درێژه‌ی هه‌بووه.
هاوكات له شه‌ڕه‌كه دا 13 چه‌كداری داعش، سێ سه‌ربازی سوپای عێراق كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی سوپای عێراق به پله‌ی موولازم جه‌میل خه‌زره‌جی له لێدوانێكدا تێكشكانی هێرشێكی چه‌كدارانی داعشی بۆ سه‌ر باشووری تكریت راگه‌یاند و له‌مباریه‌وه روونیكرده‌وه، هێرشێكی چه‌كدارانی داعش كه بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌نداوی سه‌ید له باشووری تكریت ئه‌نجامدرا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منییه‌وه تێكشكێنرا و پێنج چه‌كداری داعش كوژران.
