سەدر: پێویستە بێ رۆژئاوا رووبەڕووی داعش ببینەوە
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر سەرکۆنەی کوژرانی فڕۆکەوانە ئوردەنییەکەی کرد، کە لە لایەن چەکدارانی داعش بە زیندوویی سووتێنرا، داواشیکرد بە سەربەخۆیی و بێ وڵاتانی رۆژئاوا رووبەڕووی داعش ببینەوە،" پێویستیش ناکات چیدیکە بۆ لێدانی چەکدارانی داعش هەماهەنگی لەگەڵ رۆژئاوادا بکەین".
سەدر لە وەڵامی یەکێک لە شوێنکەوتووانی دەربارەی سووتاندنی فڕۆکەوانە ئوردەنییەکە گوتی" پێویستە چیدیکە هاوکاری رۆژئاوا نەبین بۆ لێدانی داعش، بەڵکو دەبێت بەسەربەخۆیی و دوور لە هەماهەنگی وڵاتانی رۆژئاوا، وەک وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی هاوکاری یەکدی بین بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش".
رووداو
