سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك ده‌كات بۆ ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ تاوتوێ ده‌كات،ئه‌م گه‌شته‌ی وه‌فده‌كه‌ی عێراق بۆ ئه‌ڵمانیا له‌به‌ر به‌شداری كردنی كۆنگره‌ی ئه‌منی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌كرێت بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها دوای زیادكردن و خێراتر كردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانیش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باشتر بتوانن له‌دژی تیرۆریستانی داعش بجه‌نگن،ئه‌مه‌و مێركڵ له گوتاری هه‌فتانه‌یدا گوتبووی:ئومێد به‌خشه سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عێراق بۆ له‌ناو بردنی تێرۆر له‌و وڵاته‌دا بۆیه له‌گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاته‌كه‌مان وه‌كو میوان باسی رێوشوێنی گونجاو ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به زیادكردن و خێراكردنی گه‌یشتنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانمان،له‌كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا مێركڵ ئه‌وه‌شی گوت:هه‌موو تواناكانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ له‌ناو بردنی تیرۆر و نه‌هێشتنی شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری له عێراق.