سوننە دەیانەوێ ئەفسەرانی سوپای پێشوو بگەڕێنەوە

سوننە دەیانەوێ ئەفسەرانی سوپای پێشوو بگەڕێنەوە
شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، چاوەڕوان دەكرێ لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاسای پاسەوانی نیشتمانی بگاتە پەرلەمان، دووپاتیش لەوە دەكاتەوە ئەگەر بێتو سوننەكان وەك باسی لێوە دەكەن بیانەوێ ئەفسەرانی سوپای پێشووی عێراق بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان رێگە بە خوێندنەوەی پرۆژەكە نادەن.

هەروەها دەڵێت، دامەزراندنی پاسەوانی نیشتمانی كە پێشنازو داواكاری سوننەكان بووە، داوای ئەوە دەكەن لەدامەزراندنی پاسەوانی نیشتمانی رێگە بە گەڕانەوەی ئەفسەرو سەربازانی سوپای پێشووی عێراق بدرێ لەو دامەزراوەیەدا دابمەزڕێنەوە، ئەگەر ئەوانەی یاسای ریشەكێش كردنی بەعسیەكانیش بیانگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستەروو، ئەگەر بێتو هەوڵ بۆ گەڕانەوەی كۆنە بەعسی و ئەفسەرو سەربازانی سوپای پێشوی عێراق بدرێ، كورد بە هیچ شێوەیەك رێگا نادات نەك ئەو پرۆژە یاسایە بێتە پەسەندكردن، بەڵكو رێگا نادەین خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ بكرێت.
Top