وه‌كو یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ری بۆنه‌مانی دووبه‌ره‌كی و تایه‌فه‌گه‌ری نێوان لایه‌نه‌كان و رفاندن و تیرۆر كردنی یه‌كتر له شه‌قامه‌كانی به‌غدا،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاری دا ملیشیا چه‌كداره‌كانی ناچه‌ی كه‌ڕاده به‌گشتی چه‌كیان دابماڵرێ و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك نابێ دیارده‌ی چه‌كداری له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت،ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه چه‌كداریه بوو كه بووه هۆی رفاندنی ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای عێراقی شێخ(عه‌باس حه‌مه‌داوی). له‌دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره سه‌ركرده‌ی كرده‌سه‌ربازیه‌كانی به‌غدا(سه‌عد مه‌هن)پابه‌ندبوونی سوپای به‌و بڕیاره خسته روو گوتی:نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگردن له ناوچه‌ی كه‌ڕاده بمێنێ وه‌هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه بڕیاره بكات به سزای یاسایی ده‌گه‌یه‌نرێت.