پڕۆژه یاسایى بودجه به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ندكرا، كه پێك دێت له شێست بڕگه و له دواى په‌سه‌ندكردنى یاساكه، لایه‌نه سیاسیه‌كان به جیا كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیان به‌ست و تێدا خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربڕى و به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه.هاوپه‌یمانى نیشتمانى له په‌رله‌مانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربڕى به‌په‌سه‌ندكردنى یاسایى بودجه و له كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرا، كه یاسای بودجه گرنگى خۆى هه‌یه و پێویست وابوو په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه رزگارى بێت و بتوانرێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكرێت و پێكه‌وه كار بكرێت بۆ بنبڕ‌كردنى داعش و ئازادكردنى ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى داعش، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا، كه پڕۆژه یاسایى بودجه توانرا له ماوه‌یه‌كى كه‌مه‌دا په‌سه‌ند بكرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگانه‌ى له یاساكه هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانه و سه‌باره‌ت به نه‌وتیش كه له ئێستادا له دابه‌زیندایه، ئاواته خوازین رێژه‌ى فرۆشتنى نه‌وت زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كورتهێنان له بودجه چارسه‌ر بكرێت.هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى هێزه عێراقیه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق له دواى په‌سه‌ندكردنى یاسایى بودجه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كه له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ى عێراق په‌سه‌ندكرا كه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره له ماوه‌ى مانگى یه‌كه‌مى ساڵى تازه بودجه په‌سه‌ند بكرێت.له كۆنگره‌كه ئاماژه به‌وه‌درا، توانراوه له یاساكه موچه‌یه‌ك بۆ ئاواره‌كان له په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان ته‌رخان بكرێت.