ڕێکخستنەوەی سوپای عێراق سێ دانە ساڵی پێویستە
ڕۆیتەرز لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ ناوچەکانی شنگال و دەوروبەری، لەوێ لە بارەی ڕەوشی ناوچەکە لەگەڵ خەڵکی ئێزدی و فەرماندە سەربازییەکانیان قسەی کردووە.
فەرماندەیەکی سەربازی ئێزدی بە (ڕۆیتەرز)ی گوتووە: "لە مانگی هەشتەوە هیچ هێزێکی عێراقیمان نەدیوە، بێت پارێزگاریمان بکات، ئێمە بە پێشمەرگەوە ماوین، ئەوان لێرەن و ناوچە و گوندەکانیان بۆ ئازاد کردووینەتەوە."
هەڵبەت حەیدەر عەبادی سەروەزیری عێراقیش لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە بە ڕۆیتەرزی گوتووە: "زۆر زەحمەتە لە شەڕدا بیت و، بیشتەوێت سوپایەکی بەهێز ڕێک بخەیتەوە."
عەبادی گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە سوپای عێڕاق وەها دروست بکەینەوە، بەرگەی شەڕ بگرێت؛ هەڵبەت ڕەنگە ئەو کارە سێ ساڵێک بخایەنێت."
