لیژنه‌ی ئه‌منی وه‌زاری هاوبه‌ش له نێوان به‌غداو هه‌ولێر دا گه‌یشتنه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كاری سه‌ربازی و هه‌واڵگری كاراتر بكه‌ن له دژایه‌تی كردنی چه‌كداره‌كانی داعش دا،ئه‌مه‌ش له‌یه‌كه‌م كۆبوونهوهدابوو به به‌شداری 4وه‌زیری ئه‌منی سه‌ره‌ڕای باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراقیش كه ئه‌ویش گوتی من پشتگیری وڵاته‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نم بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه . ئه‌و وه‌زیرانه‌ش كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا ئاماده‌بوون پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگری عێراق(خالد عوبه‌یدی)و وه‌زیری ناوخۆی عێراق(محه‌مه‌د سه‌لیم غه‌بان)له حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(مسته‌فا سه‌ید قادر)و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش(كه‌ریم شنگالی)و باڵوێزی ئومهریكا(ستیوارت گینز). لیژنه‌ی ناوبراو تاوتوێی ورده‌كاریه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش یان كرد له عێراق دا.