مالیكی بەرپرسیاری یەكەم لە كەوتنی موسڵ

مالیكی بەرپرسیاری یەكەم لە كەوتنی موسڵ
ئەندامێكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە ئاشكراكردنی هۆكارەكانی كەوتنی موسڵ بەردەوامی هەیە، بە پێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستدان مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بەرپرسیاری یەكەمی لەكەوتنی موسڵ هەیە.
شاخەوان عەبدوڵا رایگەیاند، تا ئێستا پرۆسەی لێكۆڵینەوە لەئاشكرا كردنی هۆكارەكانی كەوتنی موسڵ بەردەوامی هەیە.
راشیگەیاند، تا ئێستا قۆناغی باشی لێكۆڵینەوەكان بەڕێوەچووە، بە دەیان ئەفسەرو دەرەجەدار كە بەرپرسیارێتیان لە سوپای پێشووی عێراق هەبووە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوە.
ئاماژەیبەوەدا، بەهۆی ئەوەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هاوكات فەرماندەی هێزە چەكدارەكان بووە بەرپرسیاری یەكەمی كەوتنی موسڵی دەكەوێتە ئەستۆ، هاوكات دەیان بەڵگەش لەبەردەستدان كە دەیسلمێنن ئەو بەرپرسیاری سەرەكی كەوتنی موسڵ.
Top