عەبادی: بێ کورد ناتوانین نەوت هەناردە بکەین
حەیدەر عەبادی لە کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە لە بەسرە ئەنجامدرا، رایگەیاند ئەو قەیرانە داراییە کاتییەی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و پچڕانی هێڵی نەوتی باکوورەوەیە.
عەبادی لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتی، عێراق وڵاتێکی بێپارە نییە و به سامان و داهات و توانا مرۆییه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌نده، ته‌نگژه دارایی ئێستاشی به كاتی وه‌سفكرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن گه‌ڕانده‌وه.
سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە بەبێ هەرێمی کوردستان، عێراق ناتوانێت هەرگیز نەوتی كێڵگەكانی باكوور هەناردە بکات، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بۆڕی سەرەکی رەوانەکردنی نەوتی عێراق ئێستا لەدەست داعش دایە.
رووداو
