بەغدا.. خۆكوژێك خۆی بە بارەگای لیوای 42ی سوپادا تەقاندەوە

 بەغدا.. خۆكوژێك خۆی بە بارەگای لیوای 42ی سوپادا تەقاندەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ خۆكوژێك بە پشتێنەی بۆمبرێژكراو خۆی بە گردبوونەوەیەكی سەربازانی سوپای عێراق و چەكدارانی هێزەكانی سەحوە لە بەغدا تەقاندەوە و بە دەیان قوربانی لێكەوتەوە.

یوسف عەبادی، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ خۆكوژێك بە پشتێنەی بۆمبڕێژكراو خۆی بە گردبوونەوەیەكی سەربازانی سوپای عێراق و چەكدارانی هێزەكانی سەحوە لە دەروازەی بارەگای لیوای ٤٢ی سوپا لە باشووری بەغدا تەقاندەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش بە دەیان قوربانی خستووەتەوە".

هاوكات ئاژانسەكانی راگەیاندن لە جیهان رایانگەیاند كە ژمارەی قوربانیانی ئەو تەقینەوە گەیشتووەتە ٤٠ كوژراو و ٥٦ بریندار.










رووداو
Top