بڕیاره ئه‌مرۆ نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و رامیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بگاته به‌غداو له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه (كۆمار) فوئاد مه‌عسوم و(وه‌زیران)حه‌یده‌ر عه‌بادی و (په‌رله‌مان)ئوسامه نوجه‌یفی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) دا كۆ ببێته‌وه‌و سه‌باره‌ت كۆمه‌ڵێك پرس كه گرنگترینیان پرسی چاره‌سه‌ری هه‌ره‌شه‌كانی تیرۆره له ناوچه‌كه،ئه‌مه‌و نوێنه‌ره باڵاكه گوتی:من وه‌كو(موگرینی)نامه‌یه‌كم پێیه بۆ به‌رپرسه عێراقییه‌كانت سه‌باربه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپا،هه‌روه‌ها له درێژه‌ی له گه‌شته‌كه‌یدا به‌فه‌رمی بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌چێت بۆ ئه‌نقه‌ره به‌مه‌به‌ستی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و توركیا و هاریكاری كردنی یه‌كتر له دژی تیرۆریستانی داعش و قسه‌كردن له‌گشت بواره‌كان بۆ ده‌رباز بوون له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و ساردبوونه‌وه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولادێت كه له ده‌سه‌ڵاتی مالیكی‌دا هاته ئاراوه.