له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دا بۆ ئیمارات و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و حاكمی دوبه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم شێخ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه به‌نیازی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانن له‌گه‌ڵ عێراق و خوازیارن عێراق له‌و شه‌رو نه‌هامه‌تیانه ده‌ربازبێت كه پێدا تێده‌په‌رێت وهگوتیشی: ئێمه هاوبه‌شی پێكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌رده‌میانه‌یه به لێبوورده‌یی و وه‌لانانی تووند‌و تیژی ده‌زانین جێبه‌جێ ده‌بێت،ههروههاعهبادیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌ویدا له‌گه‌ڵ ئال مه‌كتوم گوتی:ئومێده‌وارین په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان به‌ره‌و پته‌وی و باشی به‌رین له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئیمارات له‌خۆ بگرێت و هاوكاریه سه‌ربازی وئابووری و بازرگانییه‌كانمان ببێته هۆی سوودی هاوبه‌شی هه‌ردوولا وه‌له كۆتاییدا سوپاسی پێشوازی به‌رپرسانی ئیماراتی كرد له خۆی و یاوه‌رانی .