تیرۆریستانی داعش 13 كه‌سیان له‌ هۆزێكی سوننه‌ مه‌زهه‌ب كوشت

تیرۆریستانی داعش 13 كه‌سیان له‌ هۆزێكی سوننه‌ مه‌زهه‌ب كوشت
چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانی هۆزێكی سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین باكووری شاری به‌غدا له‌ ئاكامدا سێزده‌ له‌و پیاوانه‌ كوژران . به‌پێی گوته‌ی چه‌ند شایه‌د حالێك كوشتنی ئه‌م ژماره‌ هاوولاتییه‌ له‌ كاتژمێر سێ و نیوی دوانیوه‌رۆی دوێنێ روویداوه‌ .

ئه‌م هاوولاتییه‌ سوننه‌ مه‌زهه‌بانه‌ له‌ شاری تكریت و ناحیه‌ی عه‌له‌م به‌ر له‌ ده‌ رۆژ رفێندراون و ئه‌م هۆزه‌ دژی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش ده‌جه‌نگن . له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی سوپای عێراق توانیویه‌تی شارۆچكه‌ی موعته‌سه‌م نزیك شاری سامه‌را كۆنترۆڵ بكات و چه‌كدارانی داعش ناچار بكات له‌و شارۆچكه‌یه‌ بكشێنه‌وه‌ .
Top