داعش 4 سەركردەی دیاری خۆی دەكوژێت

 داعش 4 سەركردەی دیاری خۆی دەكوژێت
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) لەشاری مووسڵ 4 سەركردەی دیاری خۆی بە تۆمەتی خیانەت و پێدانی زانیاریی بە هێزە ئەمنییەكان كوشت. سەرچاوەیەكی ئەمنی كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێن بە رووداوی گوت ئەو سەركردانەی داعش بریتین لە: (مستەفا كەنعان، ئیبراهیم عفری، وەلید جبوری و حەسەن عفری)و هەموویان عێراقین.

بڕیاری كوشتنی ئەو سەركردانەی داعش لەلایەن دادگای شەرعی رێكخراوەكەوە دەرچووە.

هەروەها بە پێی زانیارییەكانی رووداو، دەیان خێزان لە مووسڵەوە بەرەو رەقە كۆچ دەكەن بەهۆی مەترسی هێرشی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ سەر شاری مووسڵ.
Top