بەڕێوەبەری ناحیەیەك دەڕفێندرێت
ئەو سەرچاوەیە بەسایتی (المسلە)شی راگەیاند: چەند چەكدارێك بەجلوبەرگی سەربازیەوە ئۆتۆمبيَلێكی جۆری (سلڤادۆر) یان پێبوە لە نزیك دوورگەی گەشتوگوزار لەباكوری بەغدا، داود كەریم ئەلكرتانی بەڕێوەبەری ناحیەی بەنی سەعد-یان رفاندوە لەگەڵ دوو لەپاسەوانەكانی بۆ شوێنێكی نادیار.
دوای رووداوەكەش هێزێكی گەورەی ئاسایش روویانكردوەتە شوێنی روداوەكە بەمەبەستی پشكنین و لێكۆڵینەوە
خەندان
