په‌رله‌مانتاره كورده‌كه به توندی وه‌ڵامی حه‌نان فه‌تلاوی ده‌داته‌وه
دكتۆر عه‌ره‌فات كه‌ره‌م په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ناشیرینه ئافره‌تێك سه‌رپۆش و درۆ كۆ بكاته‌وه، چۆن نوێژ كاری خراپ قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت سه‌رپۆش به‌سه‌ر درۆ نه‌كات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش رێك به‌سه‌ر (حه‌نان فه‌تلاوی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق جێبه‌جێ ده‌بێت، كاتێك له په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵامی فه‌یسبوك، وه‌ڵامی منی داوه‌ته‌وه گوایه كه من درۆم كرد بێت. لام سه‌یرنییه، چونكه ریوایه‌یتێك هه‌یه ده‌ڵێ "زورترین كه‌س كه درۆ ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه خۆیان به كه‌سانی باش و چاك له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن".
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م له باره‌ی ئه‌وه كه وتویه‌تی حه‌نان فه‌تلاوی له‌و دانیشتنه‌یاندا كاتێ وێنه‌یان گرتوه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه و حه‌نان ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، ده‌ڵێ: "كاتێك حه‌نان فه‌تلاوی بۆ خواردن لای ئێمه میوان بوو، پێموت مه‌ترسه ئێمه ژه‌هر ناخه‌ینه ناو خواردنه‌وه، ئه‌ویش وتی، نه‌خێر كورده‌كان كه‌سانی باشن هه‌رگیز غه‌در ناكه‌ن، منیش پێموت: له‌وانه‌یه خودا هیدایه‌تت بدات و خواردنی كوردی كه‌مێك ڕق و كینه‌ت كه‌م بكاته‌وه، پاشان ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، ده‌ستمان كرد به گفتوگۆ، زیاتر تیشكمان خسته‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌ی كه هه‌بووه، له نێوان كورد و شیعه‌دا كه پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وام بێت و نه‌هێڵین كاڵ بێته‌وه، دواتر حه‌نان وتی، مه‌رجه‌عی ئایینی ئێمه به‌رده‌وام ئه‌وه دوپات ده‌كه‌نه‌وه كه كورد له هه‌موو لایه‌نێكی تر له ئێمه نزیكتره، چونكه غه‌در له سیمای ئه‌وان نییه".
په‌رله‌مانتاره‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات حه‌نان فه‌تلاوی پێیوتووه "ئه‌مشه‌و لێدوانێكم هه‌یه دژی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پاشگه‌زبوومه‌وه".
وتیشی: "حه‌نان فه‌تلاوی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه حه‌ز ده‌كات له وه‌رزی زستان سه‌ردانی كوردستان بكات، ئێمه‌ش بڕیارماندا پێشوازی لێ بكه‌ین، هه‌روه‌ك دوای ئه‌و دانیشتنه هه‌ستمان كرد ئه‌و په‌رله‌مانتاره له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش به‌رامبه‌ر كورد نه‌رمتربووه".
عه‌ره‌فات سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی حه‌نان فه‌تلاوی و وتیشی: "مایه‌ی سه‌رسوڕمان و داخه هه‌موو قسه‌كانی ره‌تكردۆته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ رووینه‌دابێت، هه‌ستده‌كه‌م ئه‌و تۆقیوه له قسه‌كانیدا په‌نای بردووته به‌ر دوو روویی، ئێمه پێویستیمان به تۆ نییه تا لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه له‌گه‌ڵمان هه‌ڵده‌یته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده راشیگه‌یاند: ئه‌و قسه‌یه‌مان له فه‌تلاوی بیست و ئێمه‌ش پێشوازیمان لێكردووه"، پێشی وایه حه‌نان و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان ئاژاوه‌گێڕن و دووبه‌ره‌كی له نێوان كورد و شیعه و سونه دروست ده‌كه‌ن.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م روونیشیكرده‌وه كه حه‌نان فه‌تلاوی بۆیه له قسه‌كانی پاشگه‌زبۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه لێی زویر نه‌بن كه به هۆی رق و كینه و دژایه‌تی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه به ده‌ستی هێناون، وتیشی: "ئه‌و ئافره‌ته له بارودۆخێكی نائاساییدا ده‌ژی، له ڕوانگه‌ی سایكۆلۆژیه‌وه ئه‌م ئافره‌ته نه‌خۆشه".
ئه‌و به حه‌نان فه‌تلاوی ده‌ڵێ: "رێگه بده با فێری زمانی عه‌ره‌بیت بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من عه‌ره‌ب نیم، تۆ ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی له كه‌مترین بنه‌مای زمانی عه‌ره‌بی نازانیت، ئێمه هاوڕێی چوار ساڵی ترین، ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌ن بدات، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شوێنی قسه‌و گفتوگۆیه نه‌ك شوێنی دووبه‌ره‌كی".
خەندان
