ئەفسەرێكی باڵای عێراق سیخوڕی داعش دەرچوو

 ئەفسەرێكی باڵای عێراق سیخوڕی داعش دەرچوو
هێزێكی تایبەت، ئەفسەرێكی باڵای عێراق بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) دەستگیر دەكات.

دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندیی ئاشكرایكرد، ئەفسەرێكی باڵای عێراق لە بەغدا بەتۆمەتی پەیوەندی بە داعش و پێدانی زانیاریی هەواڵگری لەبارەی جووڵەی سوپای عێراق بە داعش، دەستگیركراوە.

بەگوێرەی لێدوانی عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی فەرمی دەسەڵاتی دادوەری ناوەندیی عێراق " هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، ئەفسەرێكی پلە باڵایان دەستگیركردووە، بە تۆمەتی پێدانی زانیاریی هەواڵگری بە داعش لەبارەی جووڵەی سوپای عێراق".

گوتەبێژی فەرمی دەسەڵاتی دادوەری ئاشكرایكرد "ئەو ئەفسەرە باڵایە بە چاودێری دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی، لەلایەن هێزێكی تایبەت لە بەغداوە دەستگیركراوە"، بەبێ ئەوەی ناو و پلەی ئەو ئەفسەرە باڵایە ئاشكرا بكات.

بەگوێرەی گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق، ئەو ئەفسەرە زانیاریی وردی داوەتە داعش، لەبارەی جووڵەی هێزەكانی سوپای عێراق لەو شەڕانەی دژی داعش ئەنجامیدەدات.






رووداو
Top