عه‌للاوى داواى چالاككردنى رێكه‌وتنى سیاسى و به‌ڵگه‌نامه‌ى چاكسازى سیاسى ده‌كات
له دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكاییه‌تى كۆمار و وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له به‌یاننامه‌ییه‌كدا عه‌لاوى رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌مڕى ئه‌منى و پشتیوانییه‌كانى وڵاتانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق له شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆریستانى داعش خرانه به‌ر باس.
له به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌لاوى ته‌ئیكدى كرده‌وه، كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندى رێككه‌وتنه سیاسى و به‌ڵگه‌نامه‌ى چاكسازى سیاسى بن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌پێى ئه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆك كۆمار له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى جه‌ماوه‌رى له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كرایه‌وه و جه‌ختیشى كرده‌وه، به بێ هیچ گومانێك رێككه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئاشته‌وایى نیشتمانى لێده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌وش تاكه رێگه‌ى سیاسییه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
