هۆشیار زێباری: رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه
زێباری روونیكرده‌وه كه "حكومه‌تی عێراق بۆیه سوودی لێ ده‌بینێت، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و نه‌وته‌ی كه ده‌چێت كورتهێنانی بودجه‌ی پێ پڕده‌كاته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمیش كه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه، سوود له‌و پاره‌یه ده‌بینێت كه له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆی ده‌نێردرێت، پاره‌ی مانگێكیش گه‌یشتووه كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو".
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان، وه‌زیری دارایی عێراق گوتی،" ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له رۆژانی داهاتوودا له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه له باره‌ی گرێبه‌سته‌كان و شه‌فافیه‌ت و ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه ده‌رده‌هێندرێت، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركووك و به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆری كوردستان.
