لێدوانی عەبادی و نێچیرڤان بارزانی
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی بەوردی باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کردووەو هەرلایەکیان پەیامی خۆی گەیاندووەتە شاندی بەرامبەر.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کە عەبادی گوتوویەتی "بەرژەوەندی عێراق لە سەرووی هەموومانەوەیەو دەبێت چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری و ویژدان بێت".
هەروەها گوتوویەتی: "مەرج نییە هەموو کێشەکان بە یەکجار چارەسەر ببن".
لەو دیدارەدا حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی باسی مەترسییەکانی داعشیان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەو عەبادی ئاماژەی بەوەداوە "هەڕەشەکانی داعش وامان لێدەکات رێکبکەوین".
هەر بەپێی ئەو راگەیێندراوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە عەبادی گوتووە: "هەنگاوەکانتان هاندەرن بۆ هەموو عێراقییەکان". گوتووشیەتی "داعش تەحەددایەکی ئابوورییە و هەڕەشەی داعش شەڕی هەموومانەو تەنیا بیر لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ناکەینەوە".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی بە عەبادی گووتووە، کە پشتیوانی لە ستراتیژێکی روون دەکەن لەرێگای دیداری بەردەوام.
رووداو
