عەسائیبی ئەهلی حەق رەخنە لە عەبادی دەگرێت

 عەسائیبی ئەهلی حەق رەخنە لە عەبادی دەگرێت
عەسایبی ئەهلی حەق، كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتیی دەكات، بە هۆی پێشوازیكردنی لە عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیانی وەزیری دەرەوەی ئیمارات، رەخنە لە عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگرێت.

نەعیم عەبودی، گوتەبێژ بەناوی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە كاتێكدا عەسائیب لەسەر داوای حكومەتی عێراق و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، شەڕی داعشی تەكفیری دەكات، حكومەتی ئیمارات گرووپی عەسائیب و چەند گرووپێكی دیكەی شیعی خستووەتە نێو لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە. بۆیە پێشوازیكردنی بەرپرسانی عێراق لە وەزیری دەرەوەی ئیمارات و نەبوونی هەڵوێستی راشكاوانەیان لەم بارەیەوە، رووبەڕووی چەندین پرسیاریان دەكاتەوە، كە پێویستە وەڵام بدەنەوە.

ئیماراتی عەرەبی لیستێكی بەناوی رێكخراوە تیرۆریستییەكان راگەیاند، كە تێیدا ناوی ژمارەیەك گرووپی شیعەشی تێدایە، لەوانە عەسائیبی ئەهلی حەق، رێكخراوی بەدر، لیوای ئەبولفەزل ئەلعەباس و كەتیبەكانی حیزبوڵڵا، كە زۆربەیان لەنێو حكومەتی عێراقیدا نوێنەریان هەیە.





رووداو
Top