سەلیم جبووری: پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز کۆتایی بە کێشەی هەولێر و بەغدا دەهێنێت
سەلیم جبووری لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا باسی لە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند: " کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر بە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز کۆتایی پێدێت، بەتایبەتی دوای سەردانەکەی وەزیری نەوت بۆ پەرلەمان، هەموومان لە وردەکارییەکان ئاگادارین رێککەوتنەکەی ئێستا چۆنە".
جبووری لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، گوتی: "عێراق لە رووی ئەمنی هێشتا ئامانجی خۆی نەپێکاوە و لە هەمووی گرنگتر بەلامانەوە گێڕانەوەی ئارامی و گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ شوێنی خۆیان".
سەلیم جبووری، هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ئەوان بەردەوام دەبن لە دەرکردنی یاساکان و سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمانیش تەواوبووە، ئەوەی ماوەتەوە هەندێک کوتلە لەنێو خۆیان لەسەر سەرۆکی هەندێک لە لیژنەکان رێکنەکەوتوون.
سەلیم جبووری لەبارەی بڕیاری لەسێدارەدانی عەلوانی لەلایەن دادگا، گوتی "رێز لە یاسا دەگرین، بەڵام نابێت بڕیاری لە سێدارەدانی عەلوانی، یان بڕیاری دادگا ببێتە هۆی ناکۆکی ناوخۆیی، بەتایبەتی کە ئێستا هۆزی عەلوان لە ئەنبار شەڕی داعش دەکەن، نابێت بڕیاری لەسێدارەدانی عەلوانی هۆزی عەلوان لەشەڕی دژی داعش سارد بکاتەوە".
لەبارەی بودجەشەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ئاماژهكان ئەوە دەردەخەن، کە بوجهی عێراق له پێش كۆتاییهاتنی ئهم وهرزهی یاسادانان دێته پهرلهمان".
لهبارهی بانگهێشتنهكردنی ساڵح موتڵهگ، جێگری سهرۆك وهزیرانی عێراقیش بۆ پەرلەمان، سەلیم جبووری گوتی "ژمارهیهك لهو ئهندامانهی ئهنجوومهنی نوێنهران، كه واژوویان لهسهر بانگهێشتكردنی موتڵهگ كردبوو، واژووهكانیان كێشاوهتهوه".
رووداو
