مووسڵ.. فڕۆكە جەنگییەكان بۆردوومانیان دەستپێكردەوە
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداوو "24 چەكداری داعش كوژران و 4 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و بۆمبڕێژكراو تێكشكێندران".
سەرچاوەكەی رووداو هەروەها ئاماژەی بەوە كردو كە بەهۆی هێرشی چڕی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر شاری مووسڵ و دەوروبەری، نەخوشخانەكانی ئەو شارە پڕبوون لە بریندارانی داعش.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە نێو شاری مووسڵ بە رووداو گەییشتووە، چەكدارانی داعش رێگەنادەن خەڵكی سڤیل لە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە چارەسەر وەربگرن و دەستیان بەسەر هەموو كەرەستەی پزیشكی داودەرمان و مادەی سڕكەردا گرتووە، بۆ چارەسەركردنی بریندارەكانیان و سەركردەكانیان.
هەروەها باس لەوەش دەكرێت، كە زۆربەی ئەو نەخۆشانەی كە لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون، رێكخراوی داعش دەستی كردووە بە دەركردنیان و تەنیا گرنگی بە چەكدارانیان دەدەن.
رووداو
