حكومەتی عێراق خەرجییەكانی كەمدەكاتەوە

 حكومەتی عێراق خەرجییەكانی كەمدەكاتەوە
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق بە نیازە خەرجییەكانی لە بودجەی ساڵی 2015 بە نزیكەی 45 ملیار دۆلار كەمبكاتەوە.

موزهر محەممەد ساڵح، راوێژكاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری، رایگەیاند: "حكومەتی عێراق بە نیازە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2015 دابڕێژێتەوە بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵ پێشهاتەكان و بە كەمكردنەوەی خەرجییە ناسەرەكییەكان، كە بە نزیكەی 45 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێن".

موزهر محەممەد ساڵح گوتیشی، "ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2014 و پرۆژەیاسای بودجەی 2015 پێكەوە رەوانەی پەرلەمان دەكات".

ئەمە لەكاتێكدایە عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوتی عێراق پێشوەخت رایگەیاند، كە حكومەتی عێراق بە نیازە نرخی فرۆشتنی بەرمیلێك نەوت لە بودجەی ساڵی 2015 بە 80 دۆلار بخەمڵێنێت.








رووداو
Top