موقته‌دا سه‌در په‌یكه‌ری ڕه‌وته‌كه‌ی ڕێكده‌خاته‌وه
سه‌در به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییه بدات، له نوسراوێكدا كه واژۆ و مۆری خۆیی به‌سه‌ره‌وه‌یه باسی له ورده‌كارییه‌كان كردووه.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه: دۆسیه‌ی حهوزهكان ده‌درێنه ده‌ست هه‌ریه‌كه لهحازم ئه‌عره‌جی و عه‌لی محه‌مه‌دی.
هه‌روه‌ها ولید كریماویش ده‌كرێته به‌رپرسی دۆسیه‌ی سیاسی فراكسیۆنی ئه‌حرار، جگه له‌وه‌ش دۆسیه‌ی ئابوری ده‌درێته ده‌ستی حه‌یده‌ر جابری و عه‌لی سه‌در.
هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه دۆسیه سه‌ربازی ڕاده‌ستی ئهبودوعا عیساوی و جه‌لیل نوری ده‌كرێت، ڕۆشنبیری ومیدیاش ده‌درێته سه‌ڵاح عوبه‌یدی و عه‌لی عه‌قیلی.
