نووسینگەی عەممار حەكیم: عەبادی بەڵێنی ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستانی دا

 نووسینگەی عەممار حەكیم: عەبادی بەڵێنی ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستانی دا
سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دووپاتی دەكاتەوە كە پابەندە بە چارسەركردنی ریشەیی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور.

عەبادی لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عەممار حەكیم رایگەیاندووە :" رێككەوتنەكە لەسەر ناردنی هەندێك پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە رادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی فیدراڵ".

لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیدا كە كۆپییەكی هاتووە:" عەبادی ئاماژەی بەوە كردووە ئەم رێككەوتنە سەرەتاییە و رێگە خۆشكەرە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی گشتی ستراتیژی".






رووداو
Top