عێراق لێكۆڵینەوە لە فڕۆكە رووسی و چەكە چیكییەكان دەكات

 عێراق لێكۆڵینەوە لە فڕۆكە رووسی و چەكە چیكییەكان دەكات
حكومەتی عێراق بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لەو فڕۆكە رووسییە بكات، كە لە چەند رۆژی رابردوودا بە پڕ چەكی چیكی لە بەغدای پایتەخت نیشتەوە.

حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، وەزیری بەرگری راسپارد لێكۆڵینەوە لە فڕۆكە رووسییە پڕ چەكە چیكییەكە بكات، كە ئێستا حكومەتی عێراق دەستی بەسەر داگرتووە.

فڕۆكەكە، سەرەتا لە رووسیاوە چووەتە چیك و لەوێ چەكی باركردووە و دواتر هاتبووە سەر ئاسمانی سلێمانی و ویستبووی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بنیشێتەوە، بەڵام رێگای نیشتنەوەی پێنەدرا.





رووداو
Top