یادکردنەوەی ئیمام حوسێن جەژنی سابیئەكانی تێکدا
لەبەیاننامەیەكدا، سەرۆكایەتی تایفەی سابیئەی مەندائی لە عێراق رایدەگەیەنێت، "ئەمساڵ بەهۆی هاوكاتبوونی جەژنی گەشەكردن (جەژنی بچووك) لەگەڵ یادی ماتەمینی دەیەمی موحەرەم، ماتەمی ئیمام حوسێن و دۆخی نالەباری عێراق، ئەمساڵ هیچ رێوڕەسمێكی جەژنەكە ناكەینەوە، تەنیا رێوڕەسمە ئایینییەکان بەرزڕادەگرین".
ئەحلام سەعید، نووسەر و لێكۆڵەر لەبواری ئاینی مەندائی راگەیاند، "لەو جەژنەدا، كە پێی دەڵێن جەژنی دەهۆ هەنینا، خوای گەورە ئاژەڵ و گژوگیا و گوڵی دروستكرد. بۆیە لەو رۆژەدا خەڵكی لە چێشتی بەیانیاندا برنج و قەسپ و ماست دەخۆن".
رووداو
